لە رێورەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا كرا

باسکردنی پێشهات

لە رێورەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا كرا

، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كرا.
بە ئامادەبوونی هەریەك لە پرۆفیسۆر د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، لە رێورەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كرا، كە تێدا پرۆفیسۆر د. كاوە عەبدوڵا وەك یاریدەدەری پێشووی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی دەستی لە كارترازان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. زانا محمود وەك یاریدەدەری نوێی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا دەستبەكاربوو.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەستخۆشی لەپرۆفیسۆر د. كاوە عەبدوڵا كرد، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا بە لە خۆبردوییەوە كارەكانی بە سەركەوتوویی ئەنجامداوە، هەروەها پیرۆزبایی لە د. زانا مەحمود كرد بۆ دەستبەكاربوونی لەپۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا.

وردەکاری پێشهات
دەستپێک:
12:00 am | 08/08/2023
کۆتایی:
12:00 am | 16/08/2023
ناونیشان:
زانکۆی سلێمانی، هۆڵی سەرەکی
phone-handsetmap-markerearthclockchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram