لە زانکۆی سلێمانی شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان بەڕێوەچوو

265
17 August 2023

لە زانکۆی سلێمانی شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-8-2023، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سە رۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی توێژەران و مامۆستایانی زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەكان، بەڕێوەچوو.
پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ زانكۆی سلێمانی خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێت گەورەترین ئیڤێنتی زانستی بەرێوەدەبات، كە شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەكانە، وتیشی: هەموو لایەك شایەتی ئەوەن لە ئێستادا بوارەكانی توێژینەوەی زانستی پێشكەوتن و گەشەكردنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و رۆژ بە رۆژ لە برەودایە بۆیە پێویستە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكاندا رێزبەندی بۆ بكرێت، لەرووی كاریگەری بەهێزی و بڵاوكردنەوەی لە جۆڕناڵە باوڕپێكراوە نێودەوڵەتی و ئاست بەرزەكاندا، كە ئەمە بەرپرسیارێتییەكی گەورە دەكەوێتە سەر توێژەرو زانكۆش.
وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی و بۆ زیاتر هاندانی توێژەران و هاوكاری و پشتیوانیكردنیان، دەمانەوێت لە رێگەی ئەم چالاكییەوە رێزلێنان ببەخشینە ژمارەیەك لە توێژەری بەتواناو چالاك، كە لە رێگەی ئەنجامی توێژینەوەكانیانەوە دەتوانن خزمەتێكی گەورە بە كۆمەڵگاكەمان بگەیەنن و لە رێگەی توێژینەوە بەپێز و نایابەكانیانەوە بواری زانستی لە وڵاتماندا بگەیەننە ئاستێكی باش .

دواتر لە سیمینارێكدا هەریەك لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هەڵگورد سەرهەنگ لە زانكۆی كۆیەو د. شیلان عەلی حەمەسور لە زانكۆ سلێمانی و پرۆفیسۆر د. ئەحمەد كازم لە زانكۆی بابل، چەند بابەتێكی زانستییان لەسەر بەهێزی و بابەتی نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی پێشكەشكرد.

phone-handsetmap-markercalendar-fullearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram