رۆژی 2-9-2023، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و ئەكادیمیستان لە لە كارگەی كولتور (كارگەی كۆنی جگەرەی سلێمانی)، سیمپۆزیۆمی “چەمكی نادیار” لە زانین و ژیاندا بەڕێوەچوو، كە سیمپۆزیۆكە بە هاوبەشی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئەمریكی-دهۆك و زانكۆی سەڵاحەدین و دەستەی كوردستانی دیراساتی ستراتیژیی و مونتەدای ئابووریی كوردستان، رێكخرابوو.
سەرەتای سیمپۆزیۆمەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان وتەی پێشەكی دەستپێك لە لایەن د. ئازاد حەمە رێكخەری سیمپۆزیۆم خوێنرایەوە، دواتر وتەیەی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە لایەن پرۆفیسۆر د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، خوێنرایەوە كە تێیدا بەوردی باسی لە گرنكی ئەم جۆرە سیمپۆزیۆم و چالاكییە هاوبەشانەكرد لەنێوان زانكۆكاندا بۆ زیاتر برەودان بە ڕاگۆڕینەوەو وتووێژی زانستی لەنێوان ئەكادیمیستان و مامۆستایان تا گەیشتن بە حەقیقەتی زانستی، كە ئەمە كرۆكی زانست خۆیەتی.
لە سیمپۆزیۆمەكەدا (10) پسپۆڕ لە چوار زانكۆو پسپۆرێك لە مونتەدای ئابوریناسانەوە بەشداری كردبوو، كە بە دوو گروپی جیاواز هەریەك لەو پسپۆڕانە لە دیدی زانستی خۆیانەوە چەمكی نادیاریان لە پەیوەندی بە دیارەوە شیكردەوە،
لەوانە چەمكی نادیار لە رونگەی بیركاری و فیزیاوە، لە لایەن هەریەك لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئەیاد محمد و د. حسێن رابی و د. گوڵنار وەسیم بە وردی شیكرایەوە.
هەروەها چەمكی ناوبراو لە دیدی میدیا و ئابووریی و فەلسەفییەوە لەلایەن هەریەك لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. بەرهەم خالید و مامۆستا فەیسەڵ عەلی د. ئازاد حەمە شیكرایەوە و پەیوەندی بە چەمكی دیار خرایەڕوو، هەر لە درێژەی چالاكییەكەدا هەمان چەمك لە دیدی تەلارسازی و بایۆلۆجیەوە لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئازاد شێخانی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. فەرهاد مارف بەرزنجی بە وردی لێكدرایەوە.
لە كۆتایدا دەرگای گفتوگۆ بەڕووی ئامادەبوواندا كرایەوەو وتووێژی ورد لەسەر كۆی بابەتەكان لەگەڵ پسپۆڕانی بەشداربوو ئەنجامدرا.