بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی فەلسەفەوە زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ چەند زانکۆیەکی تر (زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان-دهۆک، زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر) سیمپۆزیۆمی ئاییندەی فەلسەفەی سازکرد، لە ٢٠٢٣/١١/١٦ کاتژمێر ٣:٠٠ ی ئێوارە، لە کارگەی کولتوور لە شەقامی سالم.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا یانزە پسپۆڕ لە فەلسەفە و بواری تردا بەشداربوون و گرنگیی فەلسەفەیان لە ئێستا و ئاییندەدا شیکردەوە. سەرەتای دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکە وتەی ڕێکخەر پ.ی. د. ئازاد حەمە پێشکەشکرا و دواتر سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێز پ.د. کۆسار محەمەد عەلی وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەشکرد. لە سیمپۆزیۆمە دا فەلسەفە لەسەر ئاستی لۆکال و جیهان خرایە بەرباس و گرنگیی فەلسەفەش گفتوگۆکرا. دوای تەواوبوونی هەموو بابەتەكان گفتوگۆ و لیدوانێكی ورد و درشت كرا لە نێوان ئامادەبوان و پێشكەشكارانی لایەنە فەلسەفیە جیاوازەكان.