سیمپۆزیۆمی پەروەردەیی Pre- ICET 2024 لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

699
5 November 2024

لەژێر ناونیشانی “پۆلی جیهانی: لە ئامێزگرتنی داهێنان و ئاڵنگارییەکان”٫ چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن ICET 2024 کە لەلایەن “قوتابخانەکانی ستیرلینگ Stirling Schools – “و “زاکۆی کامبریج ” Cambridge University Press & Assessment – ڕێکخراوە٫ لە بەرواری ٢٥ – ٢٧ / ١١ / ٢٠٢٤
بەڕێوەدەچێت.
وەک ئامادەسازییەک بۆ کۆنفڕانسەکە (یونایتد ساینس) بە هاوبەشی لەگەڵ (زانکۆی سلێمانی) سیمپۆزیۆمێک سازدەکات لە ڕۆژی دووشەممە٫ ڕێککەوتی
٢٠٢٤/١١/١١ کە لە دوو پانێڵ پێکدێت.

پانێڵی یەکەم/ زیرەکی دەستکرد و ئاوێتەکردنی تەکنەلۆژیا لە پڕۆسەی پەروەردەدا
پانێڵی دووەم/ سەرکردایەتی پەروەردەیی و ڕۆڵی پێگەیاندنی پیشەیی مامۆستا

پانێڵیستەکان پێکهاتوون لە کاربەدەستانی پەروەردە و مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بواری پەروەردە. ئامانج لە سیمپۆزیۆمەکە بەشداریکردنە لە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانە و خوێندنگەکان و برەودان بە ئاستی لێهاتوویی و شارەزایی مامۆستا لە کوردستان و عێراق. هەروەها کۆکردنەوەی مامۆستایانی ڕاهێنەر و شارەزایانی پەروەردەیی و سەرکردە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

تێبینی/ هاتن بۆ هەمووانە

phone-handsetmap-markercalendar-fullearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram