زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی هونەرە جوانەکان

کەمپی نوێ

هونەرە جوانەکان

کۆلێژەکەمان لە ساڵی (١٩٩٨-١٩٩٩) دامەزراوەو لە بەشەکانی (هونەری پلاستیک و مۆسیقا) پێکهاتووە، بەشی هونەری پلاستیکی لە (نیگارکێشی و پەیکەرسازی و سیرامیک) پێکهاتووە، کە تێیدا خوێندکاران، بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا دەخوێنن. بەشی مۆسیقا  لە (نمایش و ئاوازدانان و ئێتنۆمۆسیقالۆجی) پێکهاتووە، هەروەها خوێندن بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس هەیە. کۆلێژەکەمان هەوڵدەدات کادرەکانی بە شێوەیەکی ئەکادیمی لەبواری هونەرە جوانەکاندا پێشبخات و بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی هونەر لە کوردستان بەتایبەتی و ناوچەکە بەگشتی.


دیدگا

کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سلێمانی، پابەندە بە بەرزکردنەوەی کوالیتی هونەری شێوەکاری، میوزیک و فیلمسازی بە شێوەیەکی زانستی سەردەمیانە لە قۆناغەکانی: بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرادا. هەروەها لە بوارەکانی دیزاین، نیگارکێشی، گرافیک و پەیکەرسازی سیرامیک و فیلمسازی و مۆسیقا کاردەکات. پەروەردەی هونەری بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵگا لە بواری هونەر و ڕۆشنبیریدا ئامادەکاریی دەکات.

پەیام

کۆلێژی هونەرە جوانەکان خوێندکاران بۆ داهێنانی پراکتیکیی ڕەخنە و فێرکردنی هونەر، لە چوارچێوەیەکدا کە لەسەر فرەڕەنگی کەلتووری، بەشداریکردنی کۆمەڵگا و داهێنانی تەکنیکی جەختدەکاتەوە و ئامادەیدەکات. ئێمە بەردەوام، بە بەدیهێنانی توانای خوێندکاران وەکو سەنتەری خویندن و پەروەردەی هونەریپابەندین، هەروەها دەرچووان بۆ بازاڕی کار لە بوارە پسپۆڕییەکانیاندا وەک پێشەنگ و بەرهەمهێن، ئامادەدەکەین.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram