دوای هەشت ساڵ لە دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی/ لە ساڵی ١٩٦٨دا، کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە ساڵی ١٩٧٦ دامەزرا، یەکێکە لە کۆنترین کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی، بەهۆی گرنگیی ئەم کۆلێژەوە، لە ساڵی ١٩٩٩ لە هەردوو بواری (بەڕێوەبردن و ئابووری)دا نوێکرایەوە، کە گرنگترین دوو الیەنی گەشەپێدانی بازرگانی و کۆمەاڵیەتین. بۆیە بە یەکێک لە گرنگترین کۆلێژەکان دادەنرێت، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگاو پەیکاڵە لەگەڵ هزری کارگێڕیی و ئابووریی کۆمەڵدا، ئەویش بەوپێیەی ئەو خوالنەی لەم کۆلێژە دەخوێندرێن، یاریدەدەرن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا و کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی واڵت و نەوەکانی داهاتوو دادەنێت. شایەنی باسیشە، لە ماوەی سێ ساڵی دامەزراندنیدا ئامانجەکەی بەدەستهێناوە، ئەویش بەهۆی کردنەوەی دوو خولی کارگێڕی، کە ئامانج لێیان پەرەپێدانی توانست و تواناکانی خوێندکار بووە، تا کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی بازرگانی و ئابووری دابنێت.