زانکۆی سلێمانی

مێژووی زانکۆ

بناغەى زانکۆى سلێمانى ڕەگ و ڕیشەیەکى قووڵى داکوتاوە

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨دا زانکۆى سلێمانى دامەزرا و لەو کاتەوە تا ئێستا گۆڕانکاری و پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. ئەم گۆڕانکارییانە لە سیستەمی زانکۆدا، یارمەتیدەر بوون زانکۆکە وەک دامەزراوەیەک باشتر گەشەبکات. زانکۆی سلێمانی، ڕۆڵێکی گرنگى لە دیاریکردنی چارەنووس و داڕشتەی کۆمەڵگادا هەبووە، ئەویش لەڕێگەی پەروەردەکردنی نەوەیەک لە خوێندکاران و پێشخستنی ڕەوتی توێژینەوە و داهێنان و بەشداریکردن لە گەشەسەندن و فراوانکردنی ئابووریدا، هەروەها زانکۆکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە بواری ئەکادیمیشدا هەمیشە پێشەنگ بووە.

ئاشنا ببە بە مێژووەکەمان

?

زانکۆى سلێمانى کەى دامەزراوە؟

بە گوێرەی یاسای عێراق و پاڵپشتیى ڕۆشنبیرانی کورد بۆ دامەزراوەیەکی ئەکادیمی، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨دا لە شاری سلێمانی دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٩٦دا وەک "زانکۆی دایک" ناسێندرا، ئەویش بەوپێیەی یەکەم زانکۆیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانی عێراق.

?

کێ زانکۆی سلێمانی دامەزراندووە؟

لە ساڵى ١٩٩٢ بە ڕابەڕایەتیى سەرۆکى کۆچکردووى پێشووی عێراق بە ڕێز جەلال تاڵەبانى و سەرکردە سیاسییەکان و ڕۆشنبیرانى ئەو سەردەمە، توانییان زانکۆى سلێمانى دابمەزرێننەوە.

?

زانکۆی سلێمانی چۆن ئاوەدانکرایەوە؟

دوای ئەوەی زانکۆی سلێمانی لە ساڵى ١٩٦٨دا لە لایەن ڕژێمى بەعسەوە بۆ هەولێر گواسترایەوە، لە ساڵى ١٩٩٢دا لیژنەیەکى باڵا بە ڕژدیی کاریان بۆ ئاوەدانکردنەوەى زانکۆکە کردو پێواژۆکە بە سەرکەوتوویی کۆتایىهات. لەو کاتەوە زانکۆ هەم لە ڕووی هەلی نوێ و هەم لە ڕووی لێهاتووییی ئەکادیمییەوە، دەستی بە گەشەکردن کردووە.

بەردى بناغە و ڕووداوەکانى زانکۆ

بناغەى زانکۆ

زانکۆی سلێمانی، کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٨دا بە پێی یاسای ژمارە ١٤٣ی عێراقی لە شاری سلێمانی دامەزراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کۆنترین زانکۆی حکومییە. دانانی بناغەی ئەو زانکۆیە، پاش دانوستان لە نێوان نوێنەرانی کورد و بەرپرسانی حکومەتی ئەو سەردەمەی عێراق یەکلاییبووەوە.
1968

گواستنەوەى زانکۆ

لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤دا کەمپی زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ بۆردومانکرا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک خوێندکار شەهیدبوون. بۆ سزادانی خەڵکی بوێری سلێمانی بەهۆی ململانێی بەردەوامیان لە دژی دەسەڵاتی ناڕەوای ڕژێمی بەعس، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٨١دا بە زۆر بۆ هەولێر گواسترایەوە.
1981

کردنەوەى زانکۆ

لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا زانکۆی سلێمانی لە سلێمانی دابمەزرێنرێتەوە و ماڵە زانستییەکەی ئاوەدانبکرێتەوە، بۆئەوەش لەلایەن لێژنەیەکی باڵاوە سەرپەرشتیی ئاوەدانکردنەوەی زانکۆکە کرا و لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا، دەرگای زانکۆ بە ڕووی خوێندکاراندا کرایەوە و (پ.ی.د.کەمال محەمەد سەعید)، کرا بە سەرۆکى زانکۆکە.
1992