زانکۆی سلێمانی

متمانەپێبەخشین

بۆچی متمانەپێبەخشین گرنگە؟

مۆری پەسەندکردن
متمانەپێبەخشین دڵنیایی دەدات لەوەی زانکۆیەک ئەو ستانداردە تایبەتانەی کوالیتی بەدیدەهێنێت یان جێبەجێدەکات، کە لەلایەن دەزگا سەربەخۆ باوەڕپێکراوەکانەوە دانراون. ئەو ستانداردانەش بریتین لە: کوالیتیی ئەکادیمی، بڕوانامەی فاکەڵتی، خزمەتگوزاریی پشتگیریی خوێندکاران و ئەدای دامەزراوەییی گشتی. بۆ پاراستنی ئەو باوەڕپێکردنەش، زانکۆکان لە پێشکەشکردنی خوێندنی کوالیتیی بەرزدا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
گواستنەوەی کرێدتەکان
متمانەپێبەخشین دڵنیایی لەوە دەدات، کە ئەو کرێدتانەی لە دامەزراوەیەکدا بەدەستدەهێنرێن لەلایەن دامەزراوەکانی دیکەوە پەسەنددەکرێن.، ئەمەش واتە خوێندکاران دەتوانن کرێدتەکانیان لە دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بگوازنەوە بۆ دامەزراوەیەکی تر، بەبێ ئەوەی پێویست بکات وانەو کۆششەکان دووبارە بکەنەوە یاخود کرێدتەکان لەدەست بدەن. سەرەڕای ئەوەش، زۆرجار متمانەپێبەخشین مەرجێکە بۆ یارمەتیی دارایی، سکۆلەرشیپ و جۆرەکانی تری پشتگیریی خوێندکاران.
ئاسۆی دامەزراندن
ئەو خەرمانە زانستییەی خوێندکارلە زانکۆ کۆیدەکاتەوە، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە دامەزراندنی دەرچوواندا دەبێت. زۆرێک لە خاوەنکارەکان پێیان باشە ئەو کاندیدانە دابمەزرێنن کە بڕوانامەیان لە دامەزراوە متمانەپێبەخشراوەکانەدا بەدەستهێناوە، چونکە ئەوە دڵنیایان دەکاتەوە لە کوالیتیی خوێندن و ئەو ڕاهێنانانەی وەریانگرتوون. هەروەها متمانەپێبەخشین دەتوانێت پێشەنگی کێبڕکێ لە بازاڕی کاردا بۆ دەرچووان دابینبکات.
phone-handsetmap-markerearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram