زانکۆی سلێمانی

ناوەندى کوردستان بۆ لێکۆلینەوەى ئەکادیمى

دەربارەی ناوەندى کوردستان بۆ لێکۆلینەوەى ئەکادیمى

سەنتەری بەڵگەنامەو توێژینەوەی ئەکادیمی سەر بە زانکۆی سلێمانی/ وەزارەتی خوێندنی باڵایە، کە بۆ کارکردن لەسەر پێنج ئاستی ئەرشیفی مێژوویی دامەزراوە:

  1.    بەڵگەنامەسازی
  2.     کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی
  3.   دەستنووسەکانی کوردستان
  4.    دامەزراندنی کتێبخانەی دیجیتاڵی
  5.  لێکۆڵینەوەو پشتڕاستکردنەوەی ئەرشیفی بەردەست لە سەنتەرەکەدا.

ئەم سەنتەرە، بۆ یەکەمجار بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٣٦٨) لە بەرواری (٢٦ی ئازاری ٢٠١٨) بە پاڵپشتیی وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (د.یوسف گۆران) دامەزراوە. بەپێی دەرچوونی فەرمانێکی زانکۆیی ژمارە (٧/٣/٣٦٣٤) لە ڕۆژی (١٥/٤/٢٠١٨)، لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د.رەزا حەسەن حسێن) پرۆژەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوەو پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر (د.هەردی میکا)، وەک یەکەم دامەزرێنەرو بەڕێوەبەر، پڕۆژەکەی جێبەجێکرد. 

لە(١٢ی ئابی٢٠١٨) لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز (قوباد تاڵەبانی)یەوە کرایەوە. بەپاڵپشتیی ڕاستەوخۆی زانکۆی سلێمانی و وەزارەت، سەنتەرەکەیان خستەسەر پێی خۆی. تا ئێستا هەزاران دەستنووس و بەڵگەنامەو زنجیرەیەک کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی بڵاوکردووەتەوە.

دیدگا

Coming Soon...

پەیام

Coming Soon...
وێبسایتی سەنتەر
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram