بە چاودێری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە سەرپەرشتی كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی لێهاتوویی جەستەیی و بەرنامەی ڕاهێنانی بەڕێوەبرد.
خولەكە لە ڕۆژانی( ٨ و ٩ )ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لەلایەن وانەبێژانی نێودەوڵەتی بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی وترایەوە.
(پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەحمەد بەهادین) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەیی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان لە لێدوانێكیدا بۆ “سایتی زانكۆ” وتی: “لەو خولە نێودەوڵەتییەدا (١٢٥) فێرخواز بەشداربوون، كە تێیدا تازەترین زانستی لێهاتوویی جەستەیی و بەرنامەی ڕاهێنان بۆ فێرخوازەكان لەلایەن چەندین ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، كە لە وڵاتانی میسر و عیراقەوە هاتبوون شیكرانەوە.
ڕاشیگەیاند: فێرخوازەكان چەندین پرسیارییان ئاڕاستەی وانەبێژان كرد، تا بتوانن تازەترین گۆڕانكارییەكانی زانستی ڕاهێنانیان پێبگات.
جێی باسە، لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداریكردن بەسەر فێرخوازەكاندا دابەشكرا.