سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكانی بەسەركردەوە

14-01-2025

ڕۆژی ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٥، (پ. د.كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری وەفدێك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكانی بەسەركردەوە و لە كۆبوونەوەیەكدا كێشە و گرفتەكانی كۆلێژەكە خرایەڕوو.
سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی ڕاگرایەتی‌ و تەواوی مامۆستایان‌ و فەرمانبەرانی كرد، كە سەركەوتووانە توانیویانە ئیشوكارەكانیان بەڕێوەبەرن‌ و نەهێڵن كەموكورتییەكان كاریگەری لەسەر بەڕێوەچونی پڕۆسەی خوێندن‌ و كاروبارەكانی كۆلێژ بكات، هاوكات پیرۆزبایی لە ڕاگری كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونییەوە.
لەلایەن خۆشییەوە، (پ.ی.د.جەلال حەسەن مستەفا) ڕاگری کۆلێژی زاستە ڕامیارییەكان كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو بەخێرهاتنی سەرۆكی زانكۆ و وەفدی هاوڕێی، كرد‌ و زۆر سوپاسی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كرد، كە لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە هاوكاری كۆلێژ بووە، هەر لە دابینكردنی پێداویستییەكان‌ و چارەسەری كێشە و كەموكورتییەكان.
پاشان سەرۆكی زانكۆ گوێی لە سەرنج و داواكارییەكانی بەشە جیاوازەكان‌ و یەكە كارگێڕییەكانی كۆلێژ گرت‌ و پاش گفتوگۆیەكی فراوان‌ و بەسەركردنەوەی یەكە كارگێڕییەكان‌ و هۆڵەكانی خوێندن، بەڵێنیدا هاوكاربێت‌ و هەوڵی تەواو بدات بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان‌ و دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆلێژ.

phone-handsetmap-markercalendar-fullearthchevron-downarrow-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram