ڕۆژی ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٥، (پ.د. كۆسار محەمەد) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەیاوەری وەفدێك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی سلێمانی بەسەركردەوە و لەكۆبوونەوەیەكدا كێشە و گرفتەكانی كۆلێژەكە خرانەڕوو.
سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد كە كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان یەكێكە لە كۆلێژە گرنگەكان و ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستنی زانكۆی سلێمانی، هاوكات پیرۆزبایی لە ڕاگری كۆلێژەكە و ستافی نوێی كۆلێژ كرد بەبۆنەوەی دەستبەكاربوونیان، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی بۆ دوپاتكردنەوە و لەنزیكەوە گوێی لە داواكاری و گرفتەكانی كۆلێژەكە گرت.
لەبەرامبەردا (پ.د.ئەحمەد بەهادین) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان بەناوی ڕاگرایەتییەوە بەخێرهاتنی سەرۆكی زانكۆ و وەفدی یاوەری كرد و سوپاسی هاوكارییەكانی سەرۆكی زانكۆی كرد.
پاشان سەرۆكی زانكۆ گوێی لە سەرنج و داواكارییەكانی بەشە جیاوازەكان و یەكە كارگێڕییەكانی كۆلێژ گرت و دوای گفتوگۆیەكی فراوان و بەسەركردنەوەی یەكە كارگێڕییەكان و هۆڵەكانی خوێندن و هۆڵە وەرزشییەكان، بەڵێنیدا كە هاوكار بێت و هەوڵی تەواو بدات، بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان و دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆلێژ.