زانکۆی سلێمانی

پەیام و دیدگا

دیدگا

ئێمە لە زانکۆی سلێمانی کاردەکەین بۆ بنیاتنانی جیهانێک کە تێیدا هەموو تاکەکان دەرفەتیان هەبێت تەواوی تواناکانیان نیشانبدەن و بەشدارییەکی مانادار لە چالاکییەکانی کۆمەڵگەدا بکەن. دیدگامان بۆ داهاتوو هێنانەکایەی کەلتووری داهێنان و فێربوونی هەمیشەییە، هەروەها ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەباریشە کە هانی خوێندکار، مامۆستا و ستافەکەمان بدات بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و گەڕان بەدوای خولیاکانیاندا. ئێمە لە زانکۆی سلێمانی ئامانجمان ئەوەیە پێشەنگ بین لە پێشخستنی زانست و چارەسەرکردنی کێشە جیدییەکاندا، ئەوەش لەڕێگەی توێژینەوەی پێشکەوتوو، پەروەردەی گۆڕانکاری-دروستکەر و بەشداریی مانادار لە کۆمەڵگەدا. ئێمە تێدەکۆشین تا دەرچووانمان بەهێزبکەین و بیانکەینە ئەو سەرکردە و پێشەنگانەی ڕێڕەوی داهاتوو دەگۆڕن و جیهان دەکەنە شوێنێکی باشتر بۆ هەمووان.
consectetur eu, consectetur
consectetur eu, consectetur

پەیام

زانکۆی سلێمانی پابەندە بە دابینکردنی پەروەردەیەک کە بتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات و هێز و بڕوابەخۆبوون ببەخشێتە هەمووان تا تەواوی تواناکانیان بەگەڕبخەن و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆیی و دەرەکی دروستبکەن. ئێمە هەوڵدەدەین کۆمەڵگەیەکی فێربوون بنیات بنێین چالاک و گشتگیر بێت و تێیدا خوێندکار، مامۆستا و ستافی زانکۆمان، سەرەڕای جیاوازیی باکگراوندیان، بەشداری لە پرسە فیکرییە گرنگەکاندا بکەن و لەڕووی کەسی و پیشەییشەوە گەشەبکەن. ئەرکی ئێمە کارکردنە بۆ دابینکردنی فێربوونی بەردەوام و دروستکردنی خولیای داهێنان و دۆزینەوە، ئەوەش لەڕێگەی فێرکردنی داهێنەرانە، توێژینەوەی پێشکەوتوو و خزمەتکردنی کۆمەڵگەوە. هەوڵدەدەین سەرکردەی داهێنەر و خاوەن ئەخلاقی بەرزی کارکردن و ئەوانەی تێدەکۆشن بۆ هێنانەکایەی گۆڕانکاریی لە بوارەکانی خۆیان و لەسەر ئاستێکی فراوانتری جیهانییشدا، دروست بکەین. لەڕێی هاندانی بیرکردنەوەی ڕەخنەییانە، کونجکۆڵیی فیکری و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییەوە، ئامانجمانە دەرچووانمان بەهێزبکەین تا بەتەواوی ئامادە بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییە ئاڵۆزانەی تووشی کۆمەڵگاکەمان دەبن، هەروەها بەشداریبکەن لە بەدیهێنانی جیهانێکی دادپەروەرانەتر و بەردەوامتردا.
consectetur eu, consectetur
consectetur eu, consectetur
phone-handsetmap-markerearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram