زانکۆی سلێمانی

پەیکەری زانکۆ

پەیکەری زانکۆ

لە لووتکەی پلەبەندیدا، سەرۆکی زانکۆ لە پلاندانانی ستراتیژی و بڕیاردانی گشتیدا بەرپرسیارە. لە خوار سەرۆکەوە، جێگرانی سەرۆک هەن، کە سەرپەرشتیی بوارە تایبەتەکانی زانکۆ دەکەن وەک (کاروباری زانستی، کاروباری خوێندکاران و کاروباری دارایی و کارگێڕی). هەر بەشێکی ئەکادیمی لەناو زانکۆدا بە شێوەیەکی گشتی سەرۆک بەشی هەیە، کە بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیکردنی ستافی ناو ئەو بەشە و بەڕێوەبردنی بەرنامە ئەکادیمییەکان و دەستپێشخەرییەکانى توێژینەوە لەناو بەشەکەدا. ئەندامانی ستاف بە شێوەیەکی گشتی لە کۆلێژەکاندا ڕێکخراون (ڕاگر، یان بەڕێوەبەر) سەرپەرشتیی ئەم یەکە ئەکادیمییە گەورانە دەکەن. هەروەها لەناو زانکۆدا، یەکەی کارگێڕی و ئیدارەیى جۆراوجۆر هەن وەک سەرچاوە مرۆییەکان، تەکنەلۆژیای زانیاری، بەڕێوبەرایەتییەکان، کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە تەواوی زانکۆ دەکەن.

لە کۆتاییدا، ئامانج لە دروستبوونى پەیکەری زانکۆ بریتییە لە پێشخستن و بڕیاردانى کاریگەر بۆ گەیشتن
بە دەرفەتى خوێندن و توێژینەوەکان بە کوالیتیى بەرز بۆ خوێندکاران و مامۆستایان.
phone-handsetmap-markerearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram