زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی پەرستاری

کەمپی ناوشار

پەرستاری

کۆلێژی پەرستاری، یەکێکە لە کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆی سلێمانی. لە ساڵی (٢٠٠٠)ەوە دامەزراوەو ساڵی(٢٠٠١) دەستی بە ناونوسین کردووە بۆ خوێندکارانی خولی یەکەم، لەو کاتەوە کۆلێژەکە دەستیکردووە بە ئامادەکردن و دەرچوونی خوێندکارانی پەرستاری بۆ دابینکردنی چاودێری نەخۆش لە شوێنە جیاوازەکانی چاودێریی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، لەوانەش (نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی چاودێریی تەندروستیی سەرەتاییەکان). خوێندکارانی کۆلێژەکە کۆمەڵێک زانیاریی تیۆرییان سەبارەت بە زانستی پەرستاریی مۆدێرن بەدەستهێناوە، وەک وانەی پراکتیکیی توند لە شوێنە کلینیکییەکاندا، جگەلە شێوازەکانی وانەوتنەوە لە تاقیگەی کۆلێژ. خوێندکاران بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی پەرستاری دەردەچن. چەندین لق لە کۆلێژەکەدا هەن لەوانە، (بنەماکانی پەرستاری، پەرستاری چاودێریی گەورەساڵان، پەرستاری چاودێریی منداڵان، پەرستاری منداڵبوون و تازەلەدایکبوو، پەرستاری تەندروستیی کۆمەڵایەتی، و پەرستاری تەندروستیی دەروونی).

پەرەپێدانی بەردەوامی پەرستار وەک پیشەیەک کارامەیەکی زۆر زەحمەتە. ئەم پرۆگرامە دەرفەت بە پەرستارانی شارەزا دەدات بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتن و زانیاری و لێهاتوویی زیاتر بۆ پێشکەشکردن و پەرەپێدان و شیکردنەوەی ڕەخنەگرانە بۆ پراکتیکی چاودێریی تەندروستی لە ناوچەکەدا. پرۆگرامەکە دەتوانرێت لەلایەن پەرستاری تۆمارکراوی بەئەزموون و تازە شارەزا لە سەرجەم لقەکاندا وەربگیرێت.


دیدگا

کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی سلێمانی ئاواتەخوازە ببێتە یەکێک لە پرۆگرامە پێشەنگەکانی پەروەردەی پەرستاری لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمدا. کۆلێژی پەرستاری لە ڕێگەی پراکتیکی داهێنەرەکەیەوە، کە لەسەر (بنەمای بەڵگەو مەنهەجی دەوڵەمەند، ژینگەی فێربوون کە خوێندکارە، لێکۆڵینەوەکان کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە باشی)، دامەزراوە، ئامانجی کۆلێژی پەرستاری، دانانی ستانداردە بۆ خوێندنی باڵای پەرستاری لە هەرێمی کوردستاندا.

پەیام

ئەرکی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی سلێمانی، ئامادەکردنی پەرستارانی شارەزایی بەرزە، کە بتوانن چارەسەری پێداویستییە تەندروستییە گشتگیرەکانی تاک و خێزان و کۆمەڵگا بکەن. مەنهەجە چالاکەکەی جەخت لەسەر شارەزایی لە زانیاریی پزیشکیی پێشکەوتوو دەکاتەوە لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پراکتیکەکانی چاودێریی نەخۆش. ژینگەی فێربوونی هاندەری کۆلێژی پەرستاری پەرە بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەدات و جەخت لەسەر بەرزترین ستانداردە ڕەوشتیی و ئاکارەکانی چاودێری دەکاتەوە. لە ئێستادا مەرجی سەرەکی بۆ دامەزراوەکانی چاودێریی تەندروستی، پیشەی پەرستارییە لە جیهاندا. ئەم ئامانجانە کۆدەبنەوە بۆ پەرەپێدانی تاکەکان بۆ ئەندامێکی شارەزا و بەڕێزی پیشەی پەرستاری بۆ پەرەپێدانی پیشەکە لە کوردستاندا.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram