زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی پەروەردە

کەمپی نوێ

پەروەردە

کۆلێژی پەروەردە لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٠٩ی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.

ئێستا کۆلێژەکەمان لە  چوار بەش پێکهاتووە، بەڵام لە سەرەتادا  لە ساڵی ٢٠٠٧دا کۆلێژەکەمان دوو بەشی هەبووە، کە بریتیبوون لە (فیزیا و بیرکاری)،  دواتر خۆشبەختانە لە ساڵی ٢٠١٤دا دوو بەشی تری دامەزراند، ئەوانیش بەشی (کیمیا و بایۆلۆژی)بوون. لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ خوێندکاران دەستیان بە خوێندن کردووەو تا ئێستا پێنج ئاهەنگی دەرچوون لە کۆلێژەکەماندا ئەنجامدراوە.

ئامانجی کۆلێژەکەمان دابینکردنی مامۆستای پیشەگەرە بۆ قوتابخانە ناوەندییەکان. فێرخوازەکان لایەنە کارەکیی و تیۆرییەکانی بابەتی هەڵبژێردراوی خۆیان دەخوێنن، هەروەها شێوازی وانەوتنەوەو دەروونناسیی دەخوێنن و وەک بەشێک لە قۆناغی کۆتایی، خوێندکارەکان لە قوتابخانە ناوەندییەکان پراکتیزەی وانەوتنەوە دەکەن.


دیدگا

دیدگای کۆلێژ بریتییە لە: ئامادەکردنی پەروەردەکارانی لێهاتوو بۆ کارکردن بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و ڕەوشتیی لە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیادا، بە پێچەوانەی دەرچووانی کۆلێژەکانی تر، دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە، لە ڕووی زانست و پەروەردەوە ئامادەکاری تەواویان بۆ خزمەتی پەروەردە و زانست لە قوتابخانەکاند هەیە. ئێمە کار بۆ پەرەپێدانی ژینگەکانی فێربوون و شێوازی نوێی فێرکردن و گونجاندنیان لەگەڵ سەردەمی نوێدا دەکەین. کۆلێژی پەروەردە، ستانداردی فێرکاری لەسەر بنەمای باشترین پراکتیزەکانی ئێستا، بەو جۆرەی لەلایەن ڕێکخراوە دەوڵەتی و نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانەوە پێناسەکراوە - دروستدەکات .

پەیام

ئامانجی کۆلێژی پەروەردە پەرەپێدانی مامۆستای کاریگەرە، کە بتوانێت ببێتە هۆی سەرکەوتنی ئەنجامی وانەوتنەوە و فێربوون لە چەندین شوێنی جیاوازدا، ئەم مامۆستایانە دەبێت خاوەنی کۆمەڵێک کارامەیی پێداگۆجی کاریگەربن، هەتا لە ڕێگەی ئەزموونی مەیدانییەوە پەرەیانپێبدرێت. هەردوو پرۆگرامی ئاستی بنەڕەتی و پێشکەوتوو پشتگیری لەم ئامانجە دەکەن، کە لە بەرامبەردا پشتگیری لە ئەرکی زانکۆکەیش بکەن.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram