زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

کەمپی نوێ

پەروەردەی بنەڕەتی

 لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دامەزرا بە ناوی کۆلێژی (مامۆستایان) لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێویستی زۆریان بە مامۆستای شارەزا و بەئەزموون، لە سەرەتادا سیستمی خوێندن گشتی بوو، بەڵام لە ساڵانی دواتردا چەندین بەشی جیاجیا کرانەوە وەک (زانستە بیرکارییەکان – زمانی کوردی – پەروەردەی هونەری – باخچەی ساوایان – زانستی کۆمەڵایەتی – زمانی ئینگلیزی – زانستی کۆمپیوتەر – پەروەردەی تایبەت).

دواتر لە ساڵی (٢٠٠٥-٢٠٠٦) ناوی کۆلێژەکە لە ناوی کۆلێژی (مامۆستایان) گۆڕدرا بۆ ناوی (کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی).

هەروەها خوێندکار لە سەرجەم بەشەکان لە ڕێگەی دوو سیستەمەوە ناویان تۆماردەکرێت، کە بریتین لە سیستەمی زانکۆلاین و ڕاستەوخۆ. خوێندکاران لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێژ لە ڕێگەی سیستمی زانکۆلاین وەردەگیرێن، جگە لە بەشی هونەر، کە ڕاستەوخۆ خوێندکار داواکاریی تۆماردەکات.


دیدگا

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت کار لەسەر پێشکەشکردنی کوالیتی بەرز لە پڕۆسەی وانەوتنەوە و ئامادەکردنی مامۆستای بە ئەزموون و بەتوانا، کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە پێشخستنی کۆمەڵگای کوردیدا دەکات. هەروەها کۆلێژەکە بە تامەزرۆییەوە ئامانجی ئەوەیە ببێتە یەکێک لە باشترین دامەزراوە پەروەردەییەکانی کوردستانی - عێراقدا.

پەیام

ئێمە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنگە بنەڕەتییەکان کادری پەروەردەیی ڕاهێنراو لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکانی کۆلێژەوە بەرهەمدەهێنین. دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی و دەروونی و زانستی و کارگێڕی، بۆ هاندانی تواناکانی خوێندکاران بۆ داهێنانەکان، ئەرک و دیدگای ئێمەیە.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram