لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕیاری (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان، لە سەیدسادق لە هەرێمی کوردستان لە عێراق دامەزرێنرا، کە بناغەیەکی ئەکادیمی و زانستییەو ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم کۆلێژە ئەوەیە، کە خوێندکاران بە باشی ئامادەکارییان بۆ بکرێت و پسپۆڕی بوارەکانی خۆیان بن، لەبەرئەوەی خویندکاران پسپۆڕییەکەیان لە بواری پەروەردەدایە، کاتێک دەرچوون، دەرفەتێکی گەورەیان بۆ دەڕەخسێت بۆ بەدەستهێنانی کارێکی نایاب و گونجاو لە کەرتی تایبەت و گشتیدا. خوێندکاران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ لە فاکەڵتیی وەرگیراون، فاکەڵتییەکە لە دوو بەش پێکدێت، کە بریتین لە بەشی (مێژوو و جوگرافیا). ژمارەی خوێندکاران بۆ ساڵی (٢٠١٤)، ١٢١ خوێندکارە، کە ٦٦یان لە ڕەگەزی مێن و ٣٨یان لە ڕەگەزی نێر. ئێستا کۆلێژ بینای تایبەتی خۆی نییە، بەڵام گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ (وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) هەیە، بۆیە (وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی)، بینایەکی بۆ فاکەڵتییەکە دابینکردووە. بیناکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە، کە چوار ژووری وانەوتنەوەو تاقیگەی کۆمپیوتەر لەخۆدەگرێت. بەشەکانی کارگێڕی بریتین لە (دیوانی ڕاگر، کارمەندان، ژمێریاری، ئامار، تۆمارکردن، ڕاگەیاندن، فرۆشگا، کتێبخانە، ئاسایش و ژووری وانەبێژ). جگە لەوەش، ژوورێکی فۆتۆکۆپی و کافتریایەکی زۆر بێئەندازەی هەیە.