کۆلێژی پزیشکیی ڤێتێرنەری لە قایمقامیەتی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٥ دوای دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا، بە درککردن بە پێویستیی بەپەلە بۆ پاراستنی گونجاو بۆ ئاژەڵداری لە پارێزگای سلێمانی لە نەخۆشییە درمییەکان.
کۆلێژەکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگەی بایۆپزیشکی و ڤێتێرنەری و گشتی، بەشداریدەکات لە:
دروستکردنی ژینگەیەکی زانستی، کە یارمەتیی خوێندکارانی ڤێتێرنەری بدات بۆ دۆزینەوەو بەکارهێنانی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لە زانست و تەکنەلۆژیای پزیشکی ڤێتێرنەریدا.
پێشکەشکردنی گەشەپێدانی پیشەیی پێشکەوتوو و بەردەوام لە ڕێگەی وۆرک شۆپ و خولی ڕاهێنانی کردەیی و سکۆلەرشیپەوە، کە ئامانجیان تازەکردنەوەی زانیارییە زانستییەکانیان و بەردەوامبوونیان لە پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لە بوارە جیاوازەکانی زانستی ڤێتێرنەریدا.
ڕێگریکردن لە نەخۆشییە گواستراوەکان، کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیەو ڕاهێنان لەمڕووەوە پێشکەش بە زانایان و پزیشکانی ڤێتێرنەری و خوێندکاران دەکرێت.
بڵاوکردنەوەی زانیاریی ڤێتێرنەری لەنێو خەڵکدا لە ڕێگەی پەروەردەی پیشەیی و لێکۆڵینەوە و خزمەتگوزاری لە ڕێکارێکی فراوانی زانستە ڤێتێرنەرییەکاندا.
ئامانجەکان:
کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری ئامانجی ئەوەیە:
دروستکردنی مەنهەجێکی پیشەیی مۆدێرن و شایستە و پێنج ساڵە کە خوێندکاران لە بواری فراوانی زانستە ڤێتێرنەریەکاندا پەروەردەبکات، بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و شیکاری و بۆ فێربوونی تەواوی ژیان و گەشەکردنی پیشەیی ئامادەیانبکات. دەرچووان بۆ چوونە ناو دامەزراندن وەک پزیشکی ڤێتێرنەری ئاستی سەرەتایی لە کەرتی تایبەت، گشتی، یان کۆمپانیاکان، یان بۆ ئەوەی بچنە ناو پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی خوێندنی باڵا- ئامادە دەکرێن.
دابینکردنی دامەزراوەی کلینیکی و توێژینەوەی پێشکەوتوو بۆ خزمەتکردن وەک ناوەندێکی ڕەوانەکردنی کوالیتی بەرز لە ناوچەکەماندا.
دابینکردنی ئاسانکاری نوێ لەوانەش تاقیگەی وانەوتنەوە و توێژینەوە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەندامانی ستاف و یاریدەدەرەکانیان لە پرۆسەی ئەکادیمی و توێژینەوەدا لە ژێر ڕۆشنایی ڕەوتە نێودەوڵەتییەکانی ئەم دواییە.
پەرەپێدانی گەشەکردن و باشی لە توێژینەوە زانستییەکان بە مەبەستی باشترکردنی تەندروستی ئاژەڵان و دڵنیابوون لە تەندروستیی بەرهەمە خۆراکییە ئاژەڵییەکان و بەشداریکردن لە تێگەیشتن لە میکانیزمە سەرەتاییەکانی نەخۆشییە ئاژەڵییەکان.
دابینکردنی ژینگەیەکی هزری (فیکری) و جەستەیی کە هاندەری داهێنان بێت و چالاکییە ئەکادیمی و توێژینەوەکان بەرز بکاتەوە.
پەروەردەکردنی ئەکادیمیست و زانایانی توێژینەوەی داهاتوو بە بەشداریکردنی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و دانیشتووان لە پرۆگرامەکانی وانەوتنەوە و توێژینەوەی کوالیتی بەرزدا.
پێشکەشکردنی پەروەردە و ڕاوێژکاری بەردەوام بۆ پزیشکانی ڤێتێرنەری و ڕای گشتی لە هەرێمەکەماندا.