لە ساڵی ١٩٦٨، کە زانکۆی سلێمانی دامەزرا، کۆلێژی پزیشکی یەکەم گروپی خۆی لە (٩١) خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٧٧-١٩٧٨ وەرگرتووە. زانکۆکە بە کۆلێژی پزیشکییەوە داخراو لە ساڵی ١٩٨١ بۆ شاری (هەولێر) گواسترایەوەو ناوەکەی بۆ (زانکۆی سەلاحەدین) گۆڕدرا، دوای ڕاپەڕینی پیرۆزی کورد لە مانگی ئازاری ١٩٩١ و دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی سلێمانی بە کۆلێژی پزیشکیشەوە لە (١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢) دامەزرایەوە.