ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
ئەنجامی یەک ساڵ: ٤٤ توێژەر، کە لە ١٩ زانکۆی حکومی یان ئەهلیی جیاجیای هەرێمی کوردستان مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ١١ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین.
ئەنجامی درێژاییی ژیانی ئەکادیمیی توێژەران: ٧ توێژەر، کە لە ٤ زانکۆی حکومی یان ئەهلیی جیاجیای هەرێمی کوردستان مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ٣ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین.
لەسەر ئاستی عێراق
ئەنجامی یەک ساڵ: ٢٠٨ توێژەر، کە لە ٦٧ زانکۆی حکومی یان ئەهلیی جیاجیای سەرتاسەری عێراقدا مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ١١ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین.
ئەنجامی درێژاییی ژیانی ئەکادیمیی توێژەران: ٤٧ توێژەر، کە لە ٢٢ زانکۆی حکومی یان ئەهلیی جیاجیای سەرتاسەری عێراقدا مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژماەیەش، ٣ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین.