سەنتەری یەکسانیی جێندەر (GEC)، ناوەندێکی ئەکادیمییە، کە لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوەو پشتگیریی دارایی، کە لەلایەن وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی حکومەتی بەریتانیا (DFID) دابینکراوە. هەروەها سەنتەرەکە پارەی هاوشێوەی پاڵپشتیکراوی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. ئەم پرۆژەیە بە هاوبەشیی نێوان زانکۆی بریستۆڵ (سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژی) و زانکۆی سلێمانییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. سەرەتا بنکەی GEC لە بەشی کۆمەڵناسی بوو و بڕیار بوو بەشێک بێت لەو بەشە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ بووە ناوەندێکی سەربەخۆی پەیوەست بە نووسینگەی سەرۆکایەتیی زانکۆ.