زانکۆی سلێمانی

سەنتەرى زمان و کەلتور

دەربارەی سەنتەرى زمان و کەلتور

سەنتەری زمان لە ساڵی ٢٠١١ وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆ و خزمەتگوزارییەکی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری زانکۆ دامەزراوە. کۆمەڵێک خولی ئینگلیزی پێشکەش دەکات لەگەڵ کۆرس بە زمانەکانی تر. سەنتەرەکە فێرکاری زمانی ئینگلیزی پێشکەش بە فەرمانبەرانی حکومەت و دەرچووانی زانکۆکانی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت دەکات کە ئارەزووی بەرەوپێشبردنی تواناکانی زمانی ئینگلیزی دەکەن. جگە لەوەش، پشتگیری ئەو ئەندامانەی زانکۆی سلێمانی و کۆلێژەکانی دەکەین کە پێویستیان بە شارەزایی زمانی بیانی هەیە بۆ خوێندن، توێژینەوە، ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی، یان گەشەپێدانی توانای کەسی و پیشەیی.

دیدگا

دیدگای ئێمە ئەوەیە، کە ناوەندێکی پێشەنگی زمان و کەلتوریی بین، کە توانای زمان و لێهاتوویی کەلتوری و هەمەچەشنی بەرەوپێشببات. ئێمە ئاواتەخوازین کە ناوەندێک بین بۆ ئارەزوومەندانی زمان و کەلتور، کە تاکەکان بتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن و بیرۆکەکانیان هاوبەشبکەن و لە یەکتر فێرببن. ئامانجمان پەروەردەکردنی خولیای فێربوون و پێشخستنی تێگەیشتن و ڕێزگرتن و پێزانینی نێوان کەلتورەکانە. ئامانجی کۆتایی ئێمە بەشداریکردنە لە جیهانێکی زیاتر بەیەکەوە گرێدراو و هاوسەنگتر، کە زمان و کەلتور تێیدا هاوئاهەنگدەکات و بەهایان پێدەدرێت.

پەیام

ناوەندی زمان و کەلتوریمان هەوڵدەدات ژینگەیەکی پێشواز و گشتگیر دابینبکات، کە تاکەکان بتوانن کۆببنەوە بۆ فێربوون و قەدرزانینی پەروەردەی زمانی جیاواز. ئێمە پێمانوایە، کە تێگەیشتنی زمان و کەلتوری، بۆ پەیوەندی و هاوکاریی جیهانی، پێویستن، ئێمەش پابەندین بە پێشخستنی ئەو بەهایانە لە ڕێگەی بەرنامەو خزمەتگوزارییەکانمانەوە. ئەرکی ئێمە ئیلهامبەخشین و پەروەردەکردن و بەهێزکردنی تاکەکانە بۆئەوەی ببنە پەیوەندیکەری متمانە بەخۆبوون لە بەکارهێنانی زمانی دڵخوازی خۆیان.
وێبسایتی سەنتەر
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram