- بڕوانامەى به نمره‌ی بەکالۆڕیۆس (ڕەسەن + 2 دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
- ڕەگەزنامە (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
- ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
- کارتى زانیارى (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).
- کارتی نیشتیمانی (له كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ئه‌وا پێویست به به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (2+3)ی سه‌ره‌وه ناكات ( وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).
- بۆ پێشکەشکارانى بیانى، پاسپۆرت (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).
تێبینی/ وێنەى رڕەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (٢،٣،٤،٥)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەری لێپرسراوەوە، دواى بەراوردکردن ڕاسته‌وخۆ دەدرێنەوە بە پێشکەشکار.
- چوار وێنەى بچووک ڕەنگاو ڕەنگ (باکگراوندیان سپى بێت).
- فۆرمی پێشكه‌شكردن (١ ڕه‌سه‌ن + ٢ كۆپی).
- بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE) یاخود بروانامه/پشتگیری خولی سەنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومییه‌كان (وێنەى ڕەسەن + ٢ کۆپى رەنگاوڕەنگ).
- كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هەرێمى کوردستان، پێویسته پشتگیری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به واژووی به‌رێز وه‌زیرى شەهیدان و ئەنفاڵکراوانى هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات.
- پسوولەى دارایی بە بڕى (١٥٠٠٠٠ سه‌دو په‌نجا هه‌زار) دینارى عێراقی، كه ناگه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌شكار هاوپێچ بکرێت.
- بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو بە شێوەى میلاکى هەمیشەیی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان دامودەزگا حكومىیەکان له هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە نووسراوى لاری نەبوون (عدم ممانعة) + پوختەى ڕاژه لە وەزارەت یان دامەزراوەکەىان به واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌كه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه، لە کاتى پێشکەشکردن بهێنێت کە تیایدا بەڕوونی نووسرابێت کە وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاریی نییە به‌ڕێز (………) به ناونیشانی وه‌زیفی (…..) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی یان دبلۆمی باڵای دوو ساڵه‌ی پزیشکیی کلینیکی یاخود ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بکات و لە کاتى وەرگیرانى ناوبراو لە خوێندن، ئەوا مۆڵەتى خوێندنى بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام) پێ دەدرێـت بە مەرجێک ئەگەر هاتوو ناوبراو لە پێشبرکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن سەرکەوتوو بێت بە پێى ناوەرۆکى هاتوو لە پەیڕەوى ژمارە (١١)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن و ڕێنماییی ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن.
- بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان و یان عێراقی فیدراڵ دانەمەزراون، پێویسته به‌ڵێننامه له لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ پڕبکەنەوە و تێیدا ئەم دەقە نووسرابێت:-
[من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە، به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له هه‌رێمی كوردستان یان عێراق دانەمەزراوم ، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاشکرا بوو فه‌رمانبه‌ر/كارمه‌ندم له هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان یان عێراق، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و ڕێککارى یاساییم بەرامبەر بگیرێتە بەر.]
-
بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی لەسەر کورسیى پارالێل پێشکەشى دەکەن، پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ بدەن و تێیدا بەڕوونی ڕایبگەیەنن کە ئامادەن تەواوى تێچووى خوێندنەکەىان لە ئەستۆ بگرن.
ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆسى له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌واو كردبێت، پێویسته بڕیاری یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌رمانی کارگێڕىی ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس به سیستمی عێراقی لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان هاوپێچ بكات.
پێویستە هەموو پێشکەشکاران بەڵێننامە لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە داڕێژرابێت:
من كه ناوم له خواره‌وه نووسراوه و واژووم كردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م:
- لە ئێستادا قوتابى/خوێندکارى خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی یان دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکی کلینیکی یان ماسته‌ر* نیم له هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و له هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه.
- سڕینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه له خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەکساڵەى ئەکادیمی یان دبلۆمى باڵاى دووساڵەى پزیشکی کلینیکییان ماسته‌ر* له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
- هەموو ئەو زانیارییانەى له فۆڕمی پێشكه‌شكردن داومن زانیاریی دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت، ئامادەم ناوم له خوێندن بسرێته‌وه و ڕێکارى یاساییم بەرانبەر بگیرێتەبەر به پێی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییه بەرکارەكان، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد
* ته‌نها جۆرى ئەو خوێندنه بنووسرێت كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت نه‌وه‌ك هه‌ر سێ جۆرەکانی خوێندن.
تێبینی/ ئەگەر پێشکەشکار لە یەکێک لە زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سڕینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)ى بۆ کرابوو، پێویستە (٣) سێ ساڵ بەسەر ڕێکەوتى دەرچوونى فەرمانى سڕینەوەى ناوى تێپەڕبووبێت، ئینجا مافى پێشکەشکردنى هەیە.