- بڕوانامەى به نمره‌ی بەکالۆریۆس (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- ڕەگەزنامە (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- کارتى زانیارى (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- کارتی نیشتیمانی (له كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی، پێویست به به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی( ٢ و ٣)ی سه‌ره‌وه ناكات ( وێنەى ڕەسەن + ٢ کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- بۆ پێشکەشکارانى بیانى، پاسپۆرت (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
تێبینی/ وێنەى ڕەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (٢،٣،٤،٥)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەری لێپرسراوەوە، دواى بەراوردکردن ڕاسته‌وخۆ دەدرێنەوە بە پێشکەشکار.
- چوار وێنەى بچووکی ڕەنگاو ڕەنگ (باکگراوندیان سپى بێت).
- فۆرمی پێشكه‌شكردن (١ دانه ڕه‌سه‌ن + ٢ كۆپی).
- بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE) یاخود بڕوانامه/پشتگیریی خولی سەنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان (وێنەى ڕەسەن + ٢ کۆپیى رڕەنگاو ڕەنگ).
- كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هەرێمى کوردستان، پێویسته پشتگیریی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به واژۆی به‌ڕێز وه‌زیرى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات.
- پسووڵەى دارایی بە بڕى (١٥٠٠٠٠ سه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینارى عێراقی،كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێشكه‌شكار، هاوپێچ بکرێت.
بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو بە شێوەى میلاکى هەمیشەیی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان دامودەزگا حكومىیەکان له هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە نووسراوى لارینەبوون (عدم ممانعة) + پوختەى ڕاژه لە وەزارەت یان دامەزراوەکەىان به واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌كه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه، لە کاتى پێشکەشکردن بهێنێت و تیایدا بەڕوونی نووسرابێت کە وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاریی نییە به‌ڕێز (………) به ناونیشانی وه‌زیفی (…..) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دبلۆمی باڵای یه‌كساڵه‌ی ئه‌كادیمی یان دبلۆمی باڵای دووساڵه‌ی پزیشکیی کلینیکی یاخود ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بکات و لە کاتى وەرگیرانى ناوبراو لە خوێندن، ئەوا مۆڵەتى خوێندنى بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام) پێ دەدرێـت بە مەرجێک ئەگەر هاتوو ناوبراو لە پێشبرکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن سەرکەوتوو بێت بە پێى ناوەرۆکى هاتوو لە پەیڕەوى ژمارە (١١)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن و ڕێنماییی ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن.
[من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە، به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له هه‌رێمی كوردستان یان عێراق دانەمەزراوم ، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاشکرا بوو فه‌رمانبه‌ر/كارمه‌ندم له هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان یان عێراق، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و ڕێکارى یاساییم بەرامبەر بگیرێتەبەر.]
- بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی لەسەر کورسیى پارالێل پێشکەشى دەکەن، پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ بدەن و تێیدا بەڕوونی ڕایبگەیەنن کە ئامادەن تەواوى تێچووى خوێندنەکەىان لە ئەستۆ بگرن.
- ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆسى له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌واو كردبێت، پێویسته بڕیاری یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌رمانی کارگێڕىی ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس به سیستمی عێراقی لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان هاوپێچ بكات.
- پێویستە هەموو پێشکەشکاران بەڵێننامە لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌یتی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە داڕێژرابێت:
من كه ناوم له خواره‌وه نووسراوه و واژووم كردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م:
- ١. لە ئێستادا قوتابى/خوێندکارى خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەکساڵەى ئەکادیمی یان دبلۆمى باڵاى دووساڵەى پزیشکی کلینیکی یان ماسته‌ر* نیم له هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و له هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه.
- ٢. سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه له خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەکساڵەى ئەکادیمی یان دبلۆمى باڵاى دووساڵەى پزیشکی کلینیکییان ماسته‌ر* له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
- ٣. هەموو ئەو زانیارییانەى له فۆڕمی پێشكه‌شكردن داومن زانیاریی دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت، ئه‌وا ئامادەم ناوم له خوێندن بسرێته‌وه و ڕێکارى یاساییم بەرانبەر بگیرێتەبەر به‌پێی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییه بەرکارەكان، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.
* ته‌نها جۆرى ئەو خوێندنه بنووسرێت كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت نه‌وه‌ك هه‌ر سێ جۆرەکانی خوێندن.
تێبینی/ ئەگەر پێشکەشکار لە یەکێک لە زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سڕینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)ى بۆ کرابوو، پێویستە (٣) سێ ساڵ بەسەر ڕێکەوتى دەرچوونى فەرمانى سڕینەوەى ناوى تێپەڕبووبێت، ئینجا مافى پێشکەشکردنى هەیە.