- بڕوانامەى به نمره‌ی بەکالۆڕیۆس (ڕەسەن + ٢ وێنەی کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- بڕوانامەى به نمره‌ی ماسته‌ر (ڕەسەن +٢ وێنەی کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- ڕەگەزنامە (ڕەسەن + ٢ وێنەى کۆپیى ڕەنگاوڕەنگ).
- ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن + ٢ وێنەى کۆپیى ڕەنگاوڕەنگ).
- کارتى زانیارى (ڕەسەن + ٢ وێنەى کۆپیى ڕەنگاوڕەنگ).
- کارتی نیشتیمانی (له كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی، پێویست به به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (٣+٤)ی سه‌ره‌وه ناكات (ڕەسەن + ٢ وێنەى کۆپیى ڕەنگاوڕەنگ).
- بۆ پێشکەشکارانى بیانى، پاسپۆرت (ڕەسەن + ٢ وێنەى کۆپیى ڕەنگاوڕەنگ).
تێبینی/ وێنەى ڕەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (٣+٤+٥+٦)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەری لێپرسراوەوە، دواى بەراوردکردن، ڕاسته‌وخۆ دەدرێنەوە بە پێشکەشکار.
- چوار وێنەى بچووکی ڕەنگاو ڕەنگ (باکگراوندیان سپى بێت).
- فۆرمی پێشكه‌شكردن (١ ڕه‌سه‌ن + ٢ كۆپیی).
- بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE) یاخود بڕوانامه/پشتگیریى خولی سەنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان (وێنەى ڕەسەن + ٢ کۆپیى ڕەنگاو ڕەنگ).
- كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هەرێمى کوردستان، پێویسته پشتگیریی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به واژۆی به ڕێز وه‌زیرى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات.
- پێشکەشکارانى خوێندنى دکتۆرا، ئەگەر هاتوو نمرەی بەکالۆریۆسیان (٦٠%) کەمتر بوو، بۆ ئەوانەى لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یان وەزارەتى پەروەردەن، پێویستە (٢) دوو وێنەى کۆپى لە فەرمانى وەرگرتنى ناسناوى زانستیى هەمیشەیی هاوپێچ بکەن.
- پسووڵەى دارایی بە بڕى (١٥٠ سه دو په‌نجا هه‌زار) دینارى عێراقی، كه ناگه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌شكار، هاوپێچ بکرێت.
بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو بە شێوەى میلاکى هەمیشەیی له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان داموودەزگاکانى حكومى له هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە نووسراوى لاری نەبوون (عدم ممانعة) + پوختەى راژه لە وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى به واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه بهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا نووسرابێت:
تێبینی/ ئەگەر هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر كه پێشكه‌شی خوێندنی دكتۆرا ده‌كه‌ن، خاوه‌ن ناسناوی زانستی به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بن و له‌سه‌ر میلاكی یەکێک لە دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى میلاكی هه‌میشه‌یی بن، ئه‌وا ده‌توانن مۆڵه‌تی خوێندن به شێوه‌ی خۆته‌رخانكردنی بەشەکى (تفرغ جزئی) وه‌ربگرن، پاڵپشت به یاسای ڕاژه‌ی زانكۆییی ژماره (٢٣)ی ساڵی (٢٠٠٨).
- بڵاوكردنەوەی توێژینەوەى زانستی و داهێنانی زانستی (براءة الاختراع) ئه‌گه‌ر هه‌یه، هاوپێچ بكرێت (٢ دانە)
- بۆ ئه‌وانه‌ی مامۆستان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌ن هه‌ڵگری ناسناوی زانستین، پێویسته بەڵگەنامەى پرۆسه‌ی دڵنیاییی جۆری وەکو (هەگبەى مامۆستا + زانستخوازى بەردەوام)ى یەکێک لە دوایین دوو ساڵی خوێندن هاوپێچ بكرێت به پێی ڕێنمایییه‌كان.
- بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان یان عێراقی فیدراڵ دانەمەزراون، پێویسته به‌ڵێننامه له لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ پڕبکەنەوە و تێیدا ئەم دەقە نووسرابێت:-
[من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە، به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له هه‌رێمی كوردستان یان عێراق دانەمەزراوم ، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاشکرا بوو فه‌رمانبه‌ر/كارمه‌ندم له هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان یان عێراق، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و ڕێکارى یاساییم بەرامبەر بگیرێتەبەر.]
- بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی لەسەر کورسیى پارالێل پێشکەشى دەکەن، پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ بدەن و تێیدا بەڕوونی ڕایبگەیەنن کە ئامادەن تەواوى تێچووى خوێندنەکەىان لە ئەستۆ بگرن.
- ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆسى له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌واو كردبێت، پێویسته بڕیاری یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌رمانی کارگێڕىی ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس به سیستمی عێراقی لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان هاوپێچ بكات.
- پێویستە هەموو پێشکەشکاران بەڵێننامە لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌یتی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە داڕێژرابێت:
من كه ناوم له خواره‌وه نووسراوه و واژووم كردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م:
- ١. لە ئێستادا قوتابى/خوێندکارى خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەکساڵەى ئەکادیمی یان دبلۆمى باڵاى دووساڵەى پزیشکی کلینیکی یان ماسته‌ر* نیم له هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و له هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه.
- ٢. سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه له خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەکساڵەى ئەکادیمی یان دبلۆمى باڵاى دووساڵەى پزیشکی کلینیکی یان ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
- ٣. هەموو ئەو زانیارییانەى له فۆڕمی پێشكه‌شكردن داومن زانیاریی دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت، ئامادەم ناوم له خوێندن بسرێته‌وه و ڕێکارى یاساییم بەرانبەر بگیرێتەبەر به پێی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییه بەرکارەكان، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.
* ته‌نها جۆرى ئەو خوێندنه بنووسرێت كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت نه‌وه‌ك هه‌ر سێ جۆرەکانی خوێندن.
تێبینی/ ئەگەر پێشکەشکار لە یەکێک لە زانكۆکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سڕینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)ى بۆ کرابوو، پێویستە (٣) سێ ساڵ بەسەر ڕێکەوتى دەرچوونى فەرمانى سڕینەوەى ناوى تێپەڕبووبێت، پاشان مافى پێشکەشکردنى هەیە.