زانکۆی سلێمانی

پەیامی سەرۆکى زانکۆ

پەیامی سەرۆک

بەخێرهاتن بۆ ماڵپەڕی زانکۆی سلێمانی، خۆشحاڵ دەبم لە نزیکەوە دەربارەی مێژوو و بەرنامە ئەکادیمیەکان و زۆر شتی تری زانکۆمان زانیاریتان پێبدەین. بۆ بەدەستهێنانی بنەمایەکی پتەو بۆ زانکۆکەمان لە ڕێگەی خوێندنی کوالیتیی بەرزەوە، یارمەتیی خوێندکارەکانمان دەدەین تا هێز وتواناکانیان پەرەپێبدەن و ببنە داینەمۆی گۆڕانکاریی ئەرێنی. ئەو پرۆگرامە ئەکادیمییە بەرفراوانانەی پێشکەشیان دەکەین، خوێندکاران بۆ کێبڕکێی دەستخستنی کار لە بازاڕی کاردا، ئامادەدەکەن. ئێمە بەردەوام کۆشەش بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی لەبار بۆ فێربوون و بەهێزبوونی خوێندکارانمان لەڕووی باشترکردنی تواناکانیان و داهێنانەکانیان دەکەین، تاوەکو توانای چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەبێت، هەروەها خۆشەویستییەکی قووڵ تێیداندا دەچێنین، بە جۆرێک بەرەو ژیان و زانین و فێربوونیان ببات، ئەوەش وا لە خوێندکاران دەکات بە تەواویی ئامادەبن بۆ ئەو ئاستەنگیانەی لە دنیای ڕاستەقینەدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە لە پیشەکانی داهاتووشدا پێشیان بخات.

زانکۆی سلێمانی هاوئاهەنگیی و هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە حکومی و نا حکومییەکان و بازرگانییەکاندا کردووە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار، کە پێویستە بۆ گەشەی ئابووری وڵات و بەهێزیی ژێرخانی وڵات. هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا پەیوەندییەکی بەردەواممان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دروستکردووە، ئەویش بە مەبەستی پێشخستنی لایەنی ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی کەلتووری و توێژینەوەی زانستی.

بە خۆشحاڵییەوە تیمێکی تایبەتمەندمان هەیە لە مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران، کە بەردەوام کار بۆ گەیشتن بە داهێنانی تازە و پەرەپێدانی باشتر لە ڕووی داڕشتنی مەنهەجی نوێ و پراکتیکیی وانەوتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشکەوتوو،

لە کۆتاییدا، حەز دەکەم هانی خوێندکارانی پێشوو و خوێندکاران و مامۆستایان بدەم، کە زیاتر سەرقاڵ بن و پشتگیری لە دیدگا و ئەرک و بەها و کارە لەپێشەینەکانی زانکۆکەمان بکەن. هەروەها هانی خەڵک دەدەم سەردانی کەمپەکانمان بکەن و زیاتر بزانن دەربارەی ئەو دەرفەت و خزمەتگوزارییانەی زانکۆکەمان پێشکەشیان دەکات.

دڵسۆزتان،
پڕۆفیسۆر د.کۆسار محمد علی
سەرۆکی زانکۆ


کۆسار محمد علی

سەرۆکی زانکۆ
phone-handsetmap-markerearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram