زانکۆی سلێمانی
ناسنامە
داواکاری ناسنامە لە زانکۆی سلێمانی
کارتێکی ناسنامەی تایبەت بۆ هەموو خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان دروستدەکرێت. ئەم کارتە چەندین زانیاریی کەسی لەخۆدەگرێت، کە پەیوەندییان بە خاوەنەکەیەوە هەیە. لە ڕێگەی هەبوونی ناسنامەوە، ئێمە لە زانکۆی سلێمانی دەتوانین ئەوە بسەلمێنین، کە سەر بەزانکۆیت، تا ڕێگەت پێبدەین بچیتە ناو زانکۆوەو بۆ پێدانی پێداویستییەکانتان لە کتێبخانەکانمان و ئاسانکارییەکانی دیکە متمانەت پێبکەین.
بۆ وردەکاریی زیاتر لەسەر ڕێنماییەکان و بۆ دەستگەیشتن بەو فۆڕمە تایبەتەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە دابینکراوە، سەردانی لینکەکانی خوارەوە بکەن.


پێداویستییەکان و هەنگاوەکانی داواکردنی کاردی زانکۆ بۆ ستافی ئەکادیمی
پێداویستییەکان:
- فۆڕمی زانیاری تایبەت بە پێناس.
- پسووڵە بە بڕی (١٠٠٠٠) دینار لەڕێی یەکەی ژمێریاری کۆلێج/بەڕێوەبەرایەتی.
- وێنەیەکی کەسی جۆری پاسپۆرت، باکگراوندی سپی بێت.
هەنگاوەکان:
- فۆڕمەکە بکەرەوە لەڕێگەی لینکەکەی خوارەوە. پاش پڕکردنەوە، چاپی بکە.
- کۆپی فۆڕمەکە لەلایەن ڕاگری کۆلێژەکەتەوە یان لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەتەوە مۆربکە.
- پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان لە بەرێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار، یەکەی پێناسی زانکۆیی.
پێداویستییەکان و هەنگاوەکانی داواکردنی کاردی زانکۆ بۆ خوێندکاران
پێداویستییەکان:
- فۆڕمی زانیاری تایبەت بە پێناس
- پسووڵە بە بڕی (٧٠٠٠) دینار لەڕێی یەکەی ژمێریاری کۆلێجەکەت.
- وێنەیەکی کەسی جۆری پاسپۆرت، باکگراوندی سپی بێت.
هەنگاوەکان:
- فۆڕمەکە بکەرەوە لەڕێگەی لینکەکەی خوارەوە. پاش پڕکردنەوە، چاپی بکە.
- سەردانی تۆمارگای کۆلێج بکە بە مەبەستی وەرگرنتی کۆدی خوێندکار وە نووسینی ئەو کۆدە لەو لاکێشەیەی کە بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە لە ناو فۆڕمەکە.
- دەبێت فۆڕمەکە لەلایەن تۆمارگای کۆلێجەوە مۆربکرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی ئاماژەی پێکراوە.
- پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان لە بەرێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار، یەکەی پێناسی زانکۆیی.
