کۆلێژی یاسا لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە، لە ئێستادا تەنها بەشی یاسایی بەیانیان و ئێوارانی هەیە.
لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا، (٣٣٣٨) خوێندکار دەرچوون و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە یاسادا بەدەستهیناوە. ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی کۆلێژی یاسا، بریتین لە ئامادەکردنی تاکی لێهاتوو و خوێندەوار بۆ بەشداریکردن لە کایەی سیاسی و کاروباری ئیداری، وەک هەوڵێک بۆ دامەزراندنی بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەتی یاسا و کۆمەڵگەی مەدەنی بە ڕێکوپێکی.
پەرەپێدانی هۆشیاریی یاسایی لە نێو نەوەی نوێی کۆمەڵگەی کوردی بە مەبەستی باشترکردنی سیستمی سیاسی و ئاوەدانکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆیی میللەت لەلایەک و کارکردن لە دژی ڕێکارە ئیدارییە گەندەڵەکان بۆ گەیشتن بە سیستەمێکی تەندروست و دامەزراوەیی لەلایەکی دیکەوە.