کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی هەوڵدەدات سەرچاوەی سەرەکیی پەروەردەی زانستی بێت لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی. کۆلێژەکە هەوڵدەدات ببێتە ناوەندێکی هەرێمی بۆ پەروەردەی زانستی و داهێنان، کە پرۆگرامی پەروەردەیی گونجاو بە کوالیتیی بەرز بۆ پرۆگرامی بەکالۆریۆس و پرۆگرامە پێشکەوتووەکانی خوێندنی باڵا پەرەپێدەدات، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە گەشەسەندووەکانی ناوچەکە بۆ دەرچووانی شایستەو لێهاتوو و پیشەیی.
پرۆگرامی کۆلێژەکە بەهێزە و بە باشی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و بەردەوام نوێکراوەتەوە، کە لە ڕێگەی لایەنە تیۆری و پراکتیکییەکانی ڕێکارە هەڵبژێردراوەکانیانەوە ڕێنمایی خوێندکاران دەکات، پێویستێداویستیی زانستییان بۆ دابیندەکات، تا ئاستی تێگەیشتنیان فراوان بکات و بە سەرکەوتوویی ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگانەی کۆمەڵگا ببنەوە، کە بە خێرایی دەگۆڕێت.
هەروەها کۆلێژی زانست پابەندە بە هەردوو توێژینەوەی بنەڕەتی و کارپێکراو بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر ئەو بوارانەی، کە گرنگییەکی ژیانییان هەیە بۆ کوردستان. ئەم توێژینەوانە لە چوارچێوەی کۆلێژ، یان وەک پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانایانی دیکەی دامەزراوەکانی تر ئەنجامدەدرێن و چاوەڕواندەکرێت ستاندارد و کاریگەریی نێودەوڵەتییان هەبێت. هەروەها کۆلێژەکە چالاکییەکانی توێژینەوە لەلایەن هەردوو ستاف و خوێندکارانەوە بە بەشێکی دانەبڕاو لە پێواژۆی پەروەردەیی دەزانێت و ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی کراوە و پشتیوانیکەری توێژینەوەیە. لەمڕووەوە کۆلێژ هانی بەشداریکردنی خوێندکاران دەدات لە توێژینەوەدا بە ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچوون لە ساڵی کۆتاییدا وەک مەرجێکی گرنگی کۆرس.
هەروەها کۆلێژ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردن و پاڵپشتیکردنی هۆشیاریی گشتی و تێگەیشتن لە زانستە بنەڕەتییەکان، لە ڕێگەی پاراستنی بەرنامەکانی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و خولی تایبەتمەند، وانەو ڕاوێژکاری بۆ کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی.