كۆلیج پابه‌نده به میتۆدێكی هزری میانڕه‌و، دوور له په‌ڕگیری (التطرف) و توندڕه‌وی و سڕینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر، ئه‌مه‌ش ده‌بێت ڕه‌نگبداته‌وه له پرۆگرام (بەرنامە) و موفره‌داتی وانه‌ی خوێندكارانیدا، وە له هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واوی ئه‌وانه ده‌درێنه‌پاڵ ئه‌م كۆلیجه له مامۆستا و كارمه‌ند و خوێندكاران.
2- پێگەياندنی كەسانی شارەزا و بەتوانا له رووی هزری رەسەنی ئيسلامييەوه، كه ئاماده دەكرێت بۆ پەخشكردنی پەيامی پيرۆزی ئيسلامی بە شێوەی واقعی وسەردەميانه.
3- لەكارەپیشينەییەکانی كۆليج چەسپاندنی كەشی دروست و گونجاوە لەنێو فێرخوازندا.
4- دابينكردنی رێژەيەكی بەرچاو له كەسانی پسپۆڕ له بواری زانستەشەرعيەكاندا و گەياندنی پەيامی پڕميهروخۆشەويستی ئيسلامی و خزمە تكردنی نيشتمان و دامەزراوه فەرمی (حكومی) و نافەرمی (ناحكومی) كوردستاندا.