زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان

کەمپی نوێ

زانستە مرۆڤایەتییەکان

دوابەدوای کردنەوەی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی (١٩٩٢)، ئەم کۆلێژە یەکێک بوو لەو چوار کۆلێژەی لەو سەردەمەدا هەبوو، لەوانەش کۆلێژی زمان، کە لەم بەشەکانی: (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) پێکهاتبوو، لە ساڵانی (١٩٩٣-١٩٩٤) بەشی (خوێندنی ئیسلامی- جوگرافیا) کرایەوە. لە ساڵی (١٩٩٧) ناوی کۆلێژەکە بۆ (زانستە مرۆڤایەتییەکان) گۆڕدرا.

لە ساڵانی (١٩٩٨-١٩٩٩) بەشی (مێژوو و کۆمەڵناسی و بەشی میدیا) کرانەوە. بەهۆی فراوانبوونی کۆلێژەکە، بەسەر کۆلێژی زمان و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا، دابەشکرا. هەروەها لە ساڵانی (٢٠١٣-٢٠١٤)، بەشی شوێنەوارناسی کرایەوە، بەشی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیش لە ساڵی (٢٠١٤-٢٠١٥) کرایەوە.

لە ئێستادا کۆلێژ لە بەشانە پێکدێت. (مێژوو\ جوگرافیا\ کۆمەڵناسی\ میدیا\ شوێنەوار و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی)، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەشی ئیسلامییەکان جیابووەوەو سەربە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانە.

شایانی باسە، کە کۆلێژەکە لە دابینکردنی ستافی پێشکەوتوو (پسپۆر و ئەندامانی ئەکادیمی) لە هەموو پسپۆڕییەکانی سەرەوەدا سەرکەوتوو بوو.


دیدگا

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئامانجیان لە باشترکردن و دروستکردنی بەرنامە دیارەکان لە زانستە مرۆڤایەتییەکان کە بە دەستکەوتی ئەکادیمی و بەرهەمهێنانی هونەری و سوودە ئابوورییەکانیان بۆ کۆمەڵگەکەمان ناوبانگیان هەیە.

پەیام

ئەرکی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئەوەیە، کە وەک بەشی گرنگی زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵگای فراوانتر خزمەت بکات، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان یارمەتی قوتابیان دەدات بۆ هێنانی تێگەیشتنی ناوخۆیی و جیهانی زیاترکردنی توانای قوتابیان و بەرزکردنەوەی ئەزموونی مرۆڤ لە ڕێگەی گشتگیری و توێژینەوە و داهێنانەوە.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram