زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان

کەمپی نوێ

زانستە ڕامیارییەکان

کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە ساڵی(٢٠٠٣)دامەزراوە، لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا زیاتر لە (١٠٠٠) خوێندکار دەرچوون و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە، لەگەڵ دەیان بڕوانامەی خوێندنی باڵا. لە ئێستادا (٣٠٠) خوێندکاری بەکالۆریۆس و (١١) خوێندکاری خوێندنی باڵایان هەیە.

بەشەکانی کۆلێژ پێکهاتووە لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە ساڵی (٢٠٠٣) دامەزراوە و بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانك، کە لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە.


دیدگا

کۆلێژەکە هەوڵدەدات دەرچووی شایستە بەرهەمبهێنێت بۆئەوەی لە زانکۆ و ڕێکخراوە حکومییەکان و ناحکومییەکان کاربکەن. کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان مەبەستیان ئەوەیە، باشترین پەروەردە پێشکەشی خوێندکارەکانیان بکەن لە بوارە جیاجیاکانی (زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان). ئامانجە سەرەکییەکانی کۆلێژ بریتین لە پەرەپێدانی کاندیدی شارەزا و بەتوانا لە (زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان). بەرهەمهێنانی کاندیدی لێهاتوو بە ئاستی بەرزی زانیاری دەربارەی (زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)، کە خاوەنی زانیاریی تایبەت و توانای بەشداریکردن بن لە ڕۆشنگەریی کۆمەڵگا و بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتدا. ئامادەکردنی توێژەران و هاندانی توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاجیاکانی (زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان). ئامادەکردنی پسپۆڕانی بەهێز و بەتوانای کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمی کوردستان.

پەیام

ئامانجی سەرەکیی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بریتییەلە بەرهەمهێنانی کادیری تایبەتمەند و پەرەپێدانی تواناکانیان لە بوارە جیاجیاکانی (زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان). سەرەڕای ئەوەش، ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارە بە شێوەیەک، کە بتوانێت بەشداری لە بواری سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کاروباری کارگێڕیدا بکات.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram