زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی زمان

کەمپی نوێ

زمان

لە ساڵی (١٩٩٢-١٩٩٣) کۆلێژی زمان دامەزراوەو لەم بەشانە پێکدێت (بەشی کوردی، بەشی عەرەبی، بەشی ئینگلیزی، بەشی وەرگێڕان، بەشی فارسی). ژمارەی خوێندکاران (٢١٥٠) خوێندکارە. (٤٢٨٩) خویندکار دەرچوون و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لەم بوارانەدا وەرگرتووە (زمان و ئەدەبی کوردی، زمان و ئەدەبی عەرەبی، زمان و ئەدەبی ئینگلیزی). ئامانجی ئەم کۆلێژە بۆ پەروەردەکردنی خوێندکارانە لە پسپۆڕییەکانی (زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و وەرگێڕان) بە مەبەستی خزمەتکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستی زمان لە کوردستاندا.


دیدگا

دیدی سەرەکی کۆلێژی زمان بریتییە لە: فێرکردن و پێگەیاندنی کادری پسپۆر و ئەکادیمیی شارەزا لە بوارەکانی زمان و زمانەوانی و وەرگێڕان و بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و ڕەخنە و تیۆری ئەدەبی و ئەدەبی بەروارددا، بەپێی پسپۆریی بەشە زانستییەکانی کۆلێژ. هەروەها بەزانستیکردنی بواری لێکۆڵینەوەو بەرزکردنەوەی ئاستی لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی زمان و زمانەوانی و ئەدەبدا، بەتایبەت لە زمانی کوردیدا، لەو ڕێگەیەوە خزمەتکردنی کەلتوور و ڕۆشنبیریی کوردی و ئاشنابوونی ئەم کەلتوورە بە کەلتوورو زمانی جیهانی و زمانی وڵاتانی دراوسێ وەک: (زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، زمانی فارسی)، جگەلە بەرەوپێشچوونی بواری وەرگێڕان لەنێوان زمانی کوردی و ئەو زمانانەدا. کۆلێژی زمان هەوڵدەدات لە ڕێگەی پرۆگرامی خوێندنەوە، تاکی هۆشیار و بەئەزموون و شارەزا بۆ گەلەکەمان بەرهەمبهێنێت، کە ڕۆڵێکی گاریگەریان لە بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنی گشت بوارەکانی ژیان و کۆمەڵدا هەبێت و بتوانن لە بازاری کاردا بە ئاسانی هەلی کاریان (ڕەخساندنی کاریان) بۆ بڕەخسێت، کە ئەمەش دەروازەیەکی باش بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی وڵاتەکەمان دەبێت.

پەیام

کۆلێژی زمان پابەندە بە پەرەپێدانی توانای خوێندکاران بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەرانە بە زمانی ئامانجەکەیان، بۆ ئەنجامدانی خوێندن و لێکۆڵینەوەی زیاتر یان بەدواداچوون بۆ پیشەیەک کە پێویستی بە توانای زمانی پێشکەوتوو هەیە، و تێگەیشتن لەو جیهانە ئاڵۆزەی کە تێیدا هاوڵاتی دەبن. جگە لەوەش فێرخوازەکانمان فێر دەکرێن کە لە ڕوانگەی شیکاری و کولتوورییەوە، لە ئەدەب نزیک ببنەوە کە ئامادەیان دەکات بۆ خوێندنی دەرچوون. بەو پێیەی خوێندنی زمان و ئەدەب یارمەتی خوێندکاران دەدات لە بڕینی بنەما سنووردارەکان و کولتوورییەکان و هەروەها سنوورە جوگرافییەکان، خوێندکارەکانمان لە ڕووی کولتوورییەوە هەستیار دەبن، لێبوردەیی بۆ ناڕوونی پەرەپێبدەن، بیرکردنەوەیەکی داهێنەرانە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پەیوەندیکردن بە شێوازی جۆراوجۆر.
ماڵپەڕی کۆلێژ 
phone-handsetmap-markerearthchevron-downarrow-left linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram